زارى کرمانجى-ڕواندز:
لە سنوورى قەزاى ڕواندز، پڕۆژەى چاککردنەوەو قیرتاوکردنى بەشێکى دیکەى ڕێگەى سەرەکى خەلیفان -بێخاڵ جێبەجێ دەکرێت.
ڕاگەیاندنى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، بڵاویکردووەتەوە، لە سنوورى قەزاى ڕواندز، چاككردنەوەو قیرتاوكردنی بەشێكی تری ڕێگەی سەرەكی (خەلیفان – بێخاڵ) بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران جێبەجێ دەکرێت. ئاماژەى بەوەشکردووە، پڕۆژەکە لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران جێبەجێ دەکرێت.
































































