ئهمرِۆ و بهيانى مووچهى خانهنشينى شارستانى دابهش دهكرێت
پشتیوان کەریم – زاری کرمانجی سۆران :
بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران لە بارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” بە پێی ئەو لیستەی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، ڕۆژانە لە کات و ساتی خۆیدا مووچە دابەش دەکرێت.”
سیامەند دەرگەڵەیی بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران دەڵێت:” ئەمڕۆ و سبەی مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت و بە پێی هەمان لیست تا 25ی ئۆکتۆبەری ئەم مانگە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی ئەمساڵی فەرمانبەران دێت.”