زاری كرمانجی-سۆران:
هاوکاری هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە رێگەی هەژماری من لە هەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک دابەش دەکرێت و نزیکەی 11 هەزار پێشمەرگە دەتوانن لە دوای کاتژمێر نۆی پێشنیوەڕۆ لە رێگەی هەژماری من هاوکارییەکانیان وەربگرن.
لە مانگی داهاتوودا ژمارەکە زیاتر دەبێت، تاوەکو سەرجەم لیوا هاوبەشەکان دەگوازرێنەوە بۆ پارەدانی دیجیتاڵی، هەروەک بەشێک لە کارنامەی چاکسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.