زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی بە هەزاران كارتی دەنگدان لە بنكەكانی دەنگدانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی ئیدارەی سۆران ئامادەن و داوا لە هاووڵاتییان دەكرێت بۆ بردنەوەیان سەردانیان بكەن.
لای خۆیەوە ڕەهێڵ ماویلی، بەرپرسی بنكەی دیانای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بە زاری كرمانجی گووت: ” تەنها لە بنكەی ئێمە زیاتر لە 4000 هەزار كارتی دەنگدان گەڕاونەتەوەو لامان ئامادەن، داواكارین لە هاووڵاتییان سەردانمان بكەن بۆ بردنەوەیان”.
ئاشكراشی كرد: ” لە ئێستا مامەڵەی تۆماركردنی ناوی نوێ بۆ دەنگدان ڕاگیراوە، هۆكارەكەشی ئەوەی تەنها ماوەیەكی كەم ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی هەرێمی كوردستان.