زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، داوا لە وارس و كەس و كاری شەهیدان دەكات ئەوانەی تا ئێستا بایۆمەتریان نەكردووە بەزووترین كات سەردانیان بكەن.
لەمبارەیەوە كەریم كاوە، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت: ” ماوەیەكە پرۆسەی بایۆمەتری كردن بۆ وارس و كەس و كاری شەهیدان و ئەتفالكرانی سنوورەكەمان دەستی پێكردووە و بەردەوامیشی هەیە”.
بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، داوا لە وارس و كەس و كاری شەهیدان دەكات، ئەوانەی تا ئێستا بایۆمەتریان نەكردووە بەزووترین كات سەردانمان بكەن بۆ ئەوەی گرفت لە وەرگرتنی مووچەكانیان دروست نەبێت.