زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، ئاشكرای دەكات، تائێستا هیچ ڕێنمایمان بۆ نەهاتووە سەبارەت بە هاوتاكردنی مووچەی كەس و كاری شەهیدان لەگەڵ بەغدا.
كەریم كاوە، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی وارس و كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ بەغدا، تائێستا هیچی فەرمیمان بۆ نەهاتووە لەم ڕووەوە، ئەوەی باسی لێوە دەكرێت تا ئێستا تەنها دەنگۆیە”.
بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، گووتیشی: ” هەركاتێك داوامان لێكرا بۆ هاوتاكردنی مووچەكانیان دەست دەكەین، بە ئامادەكردنی لیستەكەو گرتنەبەری ڕێكاری پێویست”.