زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ یەكشەممە، بۆ چارەسەری كێشە ئابوورییەكان، كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە نێوان ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت.
شاندێكی باڵایی حكوومەتی عێراق، كە پێكهاتبوون لە فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و چەند بەرپرسێكی دیكەی عێراق، كە لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، كەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەكان، دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغدا و چەندین بەرپرسی دیكەی حكومی پێشوازییان لێ كرا، بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجام بدەن .
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، لەو كۆبوونەوەیە باسی ئەو مافە دەستوورییانەی دەكرێت لە دەستووری عێراقدا بۆ هەرێمی كوردستان دیاری كراون، لەگەڵ شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بەپێی میكانیزمە ڕێككەوتنەكان تاوتوێ دەكرێن، بەشێكی كۆبوونەوەكە سەرجەم كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوان حكوومەتی فیدراڵی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكرێن.