مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند “لێبوردنی تایبەت بۆ بەشێك لە زیندانیانی هەرێم دەردەچێت.”
ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت لیستی بەشێك لەو زیندانییانەی لە نێو گرتووخانەكانی هەرێمدان، ڕەوانەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كراوە بۆ ئەوەی لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربكرێت.”
بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێم، تیشكی زیاتر دەخاتە سەر ئامانجی لێبوردنەكە و دەڵێت “ئەو زیندانییانەی لێبوردنی تایبەت دەیانگرێتەوە، ئەوانن كە نەخۆشی قورسیان هەیە وەك شێرپەنجە یان جەڵتە لێی داون یان ئەوانەی كە بە تەمەن داچوونە، كە توانای هەڵسوكەوتیان نەماوە.”
ئیحسان باس لەوەش دەكات بە ئازادبوونی ئەو زیندانیانە، بارگرانیی سەر زیندانییەكان كەم دەبێتەوە.