بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
لە ماوەى یەک مانگى رابردوودا، لە چوار ڕووداوى هاتووچۆى ماتۆڕسکیل ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوەیەک لە ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سۆران بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ” لە ماوەى یەک مانگى رابردوودا لە چوار رووداوى هاتووچۆى ماتۆڕسکیل، ٣ کەس گیانیان لەدستداوەو ٤ کەسیش بە سەختى بریندار بوونە، هەروەها پێنج ماتۆڕسکیل بە تەواوى زیانیان پێگەیشتووەو هەڵوەشاونەتەوە”.
ئاماژەى بەوەشکرد، بە گشتى ئێستە لەو رێگەیانەى کامێراى چاودێرى لێ نییە، رووداوەکانى هاتووچۆ زیاترن، بە جیاوازى لەو شوێنانەى کە کامێراى چاودێرى لێ دانراون، رووداوەکان لە سەدا نۆوەد کەمبوونەتەوە”.