ئیسماعیل ئیبراهیم
ئامادە نەبوونی بەرهەم ساڵح لە مەراسیمی دەستاو دەستی كردنی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، تەنها یەك بۆچوون هەڵدەگرێت، ئەو قوتابخانەیە تا ئەو كاتە دیموكراسی و دەستاودەست كردنی دەستڵاتیان قبوڵە كە لە بەرژەوەندی كەسی خۆیان، ئەو جا لە بەرژەوەندی گرووپەكانیان، دواتر لە بەرژەوەندی حزبەكەیان بێت، ئەوەی لایانە گرنگ نییە بەرژەوەندی گشتی نەتەوەكەیانە.
ئەو بەرهەمەی سانێكە لە هەموو كێشە و غەدر و زوولمانەی لە كورد دەكرێت لە بەغدا بێ دەنگ بوو، چاوەرێی ئەوەی دەكردەوە بۆ چوار ساڵی داهاتووش لەسەر هەمان ئاراستە و بە قسەی دەرەكی و دژە كوردەوە بەردەوام بێت، كە بۆی نەچووە سەر .
بەرهەم لە درێژایی مانەوەی لە كۆشكی سەلام باسی دیمۆكراسی دەكرد، بەڵام ئامادە نەبوو بە شێوەی دیمۆكراسی و پڕۆتۆكۆڵی دەستاو دەستكردنی پۆستی سەرۆك كۆمار ئەنجام بدات.
لە كاتێكدا ئەوەی چووە شوێنی لە هەمان حزب بوو، واتە ئەندامێكی باڵای یەكێتییە، ئەم رەفتارەی بەرهەم ئەومان پێ دەڵێت هەر پۆست و ئەركێك هەبێت ئەگەر لەبەرژەوەندی خۆی نەبێت، ئامادەیە حزبەكەشی بكاتە قووربانی، هەروەك چۆن پێشتر هاوپەیمانی كردە قوربانی.
ئەو كەسە كە چەندین ساڵە لەسەر كەڵاكی نەتەوەی كورد دەخۆن و دەخۆنەوە و لەو پەڕی خۆشكوزەرانی و كۆكردنەوەی پارە و سەرمایە بوونە، دەیان دامەزراوەی راگەیاندن و جۆراوجۆری دیكەی هێناوەتە كایە بۆ خۆی و گرووپەكەی، بێ ئەوەی خێری نووكە دەرزییەكیان بۆ كورد هەبوو بێت، واباشترە بڕواتە مێرگەپان و ئەگەر بشێ دوورتریش لە مێرگەپان، ئەگەر بە راستی خۆی پێی كەسێكی بەحورمەت بێت، نابێ جارێكی دیكە باسی دیمۆكراستی و دەستاودەست كردنی دەستڵات بكات بە گیانی یەكتر قبوڵ كردن و روحی وەرزشی.