زارى کرمانجى-سۆران:
بۆ ئەم هەڵبژاردنە 48 هەزار و 952 دەنگدەری هەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەم دەتوانن دەنگ بدەن.
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بێت، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 2 ملیۆن و 899 هەزار و 578 كهس مافی دهنگدانیان ههیه.
هەر بەپێی ئەو ئامارە، لهو ژمارهیه تا ئێستا 2 ملیۆن و 685 هەزارو 466 کەس کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە و دهتوانن دهنگبدهن، بهوتهی بهرپرسانی كۆمیسیۆن، وهرگرتنهوهی كارتی دهنگدان بهردهوامه و ژمارهكه له زیادبووندایه.
ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ ئەم هەڵبژاردنە 48 هەزار و 952 دەنگدەری هەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەم دەتوانن دەنگ بدەن، 43 هەزارو 214یان لەدایکبوی ساڵی 2006ن، 5 هەزارو 738کەسی دیکەیان ئەو هاوڵاتییانهن کە لەدایکبووی ساڵی 2005ن و کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان نەبووە.
بەپێی ئەو وادەیەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە، بڕیارە رۆژی 20ی 10ی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.