زارى کرمانجى-ڕواندز:
ئێوارەى دوێنێ شەممە، بەهۆى شۆرتى کارەبا، لە هەوارگەى شنگلبانەى ڕواندز، ئاگر کەوتەوە.
رائد ڕەوەند هاودیانى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى سۆران بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ”ئێوارەى دوێنێ لەناو هەوارگەى شنگلبانەى گەشتیاریى ڕواندز، بەهۆى شۆرتى کارەبا ئاگر لە بەشێکى پووش و پەلاش کەوتەوە، لە کاتى ڕووداوەکە تیمى بنکەی بەرگری شارستانی ڕواندز گەیشتوونەتە شوێنەکەو توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆل بکەن”.
هەروەها گووتیشى: ” ڕووداوەکە هیچ زیانێکى گیانى و ماددى نەبووە”.