زاری كرمانجی-سۆران:
به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ته‌نیا له ساڵی 2023 زیاتر له پێنج هه‌زار كچی خوار ته‌مه‌نی یاسایی له‌و وڵاته به شوودراون و رێژه‌كه‌ش به جۆرێك ترسناكه كه له هه‌ر چوار كچێكی به‌شوودراو، كچێكیان له خوار ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵییه‌وه‌یه.
میدیا عێراقییه‌كان ئامارێكی ترسناكی به‌شوودانی پێشوه‌خته‌ی كچانی عێراقیان بڵاوكردۆته‌وه به پشتبه‌ستن به ئاماری فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، تیایدا هاتووه له ساڵی رابردوو5129 كچی خوار ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی شوویان كردووه.
هه‌روه‌ها له هه‌مان ساڵدا زیاتر له37 هه‌زار و 700 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان كراون و په‌سه‌ندكراون، له هه‌مان كاتدا 211 هه‌زار هاوسه‌رگیری له‌رێگه‌ی دادگا به‌ستراون.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی هیومان رایتس وۆچ ساڵانە پیاوانی ئایینی بە هەزاران پرۆسەی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگاکان ئه‌نجامده‌ده‌ن، کە ڕاپۆرتەکە بە پێشێلکارییەکی گەورەی بۆ سەر مافی کچان و ژنان دەزانێت و پێی وایە لێکەوتەی مەترسیداری لەسەر ئایندەی ژنان و کچانی عێراق دەبێت.
هیومان رایتس وۆچ ده‌شڵێت به تێپه‌ڕاندنی هه‌مواری نوێی یاسای باری كه‌سی دۆخه‌كه مه‌ترسیدارتر و ئاڵۆزتر ده‌بێت به‌و پێیه‌ی له هه‌مواره‌كه‌دا پێشنیاز كراوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای هاوسه‌رگیری له ده‌ره‌وه‌ی دادگا كه پێشتر سزاكه‌ی شه‌ش مانگ به‌ندكردن بوو.