زاری كرمانجی-سۆران
ئەگەرچی خواردنی پیاز تام‌و چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه، زۆرجاریش به‌هۆی تیژییهكهیهوه چاوی مرۆڤ دێنێته فرمێسك، به‌ڵام له‌زۆر ڕووه‌وه به‌سوده‌و توێژینه‌وه‌كانیش ده‌ریده‌خه‌ن، خواردنی پیاز ڕۆڵی هه‌یه بۆ ڕێگرتن له‌جه‌ڵته‌ی دڵ‌و ڕێكخستنی ئاستی شه‌كره له‌خوێندا لەگەڵ چەندین سودی دیكە.
ه‌پێی توێژینه‌وه‌كانی، كه ناوه‌ندی (ئیبن سینا) بۆ خۆراك له‌میسر ئاماژه‌ی پێده‌كات، ده‌ركه‌وتووه پیاز به‌پله‌ی یه‌ك توانای كوشتنی ئه‌و میكرۆبانه‌ی هه‌یه، كه زیان به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نن، هاوكات زۆر خواردنیشی ده‌بێته هۆی په‌یداكردنی به‌رگری له‌ش، دژی توشبوون به‌جه‌ڵته‌ی دڵ‌و چالاكردنه‌وه‌ی دڵ‌و سوڕی خوێن، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ڕێكخستنی ئاستی شه‌كره له‌خوێندا”.
پزیشكه فیرعه‌ونییه‌كان له‌سه‌رده‌می خۆیاندا، پیازیان له‌لیستی ئه‌و خۆراكه به‌هێزو وزه به‌خشانه دانابوو، كه بۆ خواردن ده‌درا به‌و كرێكارانه‌ی له‌دروستكردنی هه‌ره‌مه‌كانی
میسردا كاریان ده‌كرد.