سومەیە عبدوڵقادر-مێرگەسۆر
ڕەشید سەلیم، بەرپرسی بنكەی چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی مێرگەسۆر، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەپێی زانیارییەكانمان زیاتر لە 3000 خاوەن پێداویستی تایبەت لە سنوورەكەمان هەن، بەڵام تا ئێستا تەنها 899 كەمئەندام مووچەی مانگانە وەردەگرن و ئەوانی دیكە لە چاوەڕوانی دابینكردنی مووچەدان”.
بەرپرسی بنكەی چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی مێرگەسۆر، گوتیشی: ” سەبارەت بە بایومەتری خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان هیچ كێشەیەكی ئەوهانییەو پرۆسەكە بەسەركەوتووانە بەڕێوە دەچێت”.
رەشید سەلیم، داواكاریشە لە كەس و كاری خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، لەكاتی سەردانی كردنیان كارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی كەمئەندامەكە لەگەڵ پێناسەی لەگەڵ خۆیان بهێنن، بۆ ئەنجامدانی مامەڵەكانیان.