زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران بڵاوی كردووەتەوە: ” هەژار ماهر عەبدوڵڕەحمان بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران، سەردانی تیمی مۆمیا كردنی ورچی باڵەكایەتی كرد لە شاری هەولێر، كە بەداخەوە پاش كۆشتنی لە لایەن دۆژمنانی سروشت لە شوینێكی سەختی باڵەكایەتی لە كۆیستانی پڕژێ، پاش هینانە خوارەوەیان لەسەر راسپاردە و ئەركی هەڵگۆرد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران هەنگاوەكانی مۆمیا كردن بە فەرمی دەستی پێكرد”.
فەرمانگەی ژینگەی سۆرانیش بە هاوكاری قائیمقامیەتی قەزای چۆمان، چاودێری دەكات تا وەك سەروەتێكی نیشتمانی بمێنێتەوە كە بڕیار وایە پاش تەواو بوونی بگەڕێندرێتەوە بۆ قەزای چۆمان و لە ناشناڵ پاركی هەڵگورد سەكران دابنرێت.