زاری کرمانجی-سۆران
كۆلێژی تەكنیكی سۆران لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ئاگادارییەكی بۆ قوتابیان بڵاو كردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: “ئاگاداری قوتابیانی کۆلێژەکەمان (بەیانیان و ئێواران) دەکەینەوە، ڕۆژی شەممە 7ـی ئەیلوولی 2024، یەکەم ڕۆژی دەستپێکی خوێندنی وەرزی پایزە بۆ ساڵی خوێندنی 2024 ــ 2025 دەستپێدەکات”.
ئاماژەی بەوەش كردووە “پێویستە تاوەکوو 12ـی ئەیلوول سەرجەم قوتابیان لە مۆدڵ خۆیان تۆمار بکەن، داوا لە قوتابیان دەکەین، کە پابەند بن بە پڕۆسەی خوێندن و ئامادەبوونیان لە هۆڵ و تاقیگەکان، چونکە بەپێی خشتەی ئامادەکراو وانەکان دەخوێندرێن.”