زارى کرمانجى-سۆران:
لە گوندى پێندرۆى ناحیەى شێروان مەزن، لە ڕووداوێکى هاتووچۆدا شوفێرى ماتۆڕسکیلێک گیانى لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سۆران بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەى دوێنێ لە گوندى پێندرۆى ناحیەى شێروان مەزن، بەهۆى پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکى جۆرى پیکاب متسیوبۆشى و ماتۆڕسکیلێک، لەبەر سەختى ڕووداوەکە ماتۆڕسوارەکە گیانى لەدەستداو ماتۆرسکیلەکەشى بوو بە دوو پارچە
هاتووچۆى سۆران داوا لە شوفێران و ماتۆڕسواران دەکات، خێرای کەمـبکەنەوەو پابەندی هێماو رێنماییەکانی هاتووچۆ بن.