مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەرپرسێكی حكومەتی كۆریای باكوور ڕاگەیاند كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكوور، 30 بەرپرسی وڵاتەكەی بە بیانووی كەمتەرخەمی لە كارەكانیان لە سێدارە داوە .
تەلەڤزیۆنی (تشوسون) كۆریای باكوور، لە سەر زاری بەرپرسێكی حكومەت بڵاوی كردەوە “دوای دروستبوونی لافاوی ڕووباری یالو لە مانگی ڕابردوو، كە زەرەروزیانێكی زۆری گیانی و ماددی بەدوای خۆیداهێنا، سەرۆك كيم سزای لەسێدارەدانی بەسەر 30 بەرپرس سەپاند كە كەمتەرخەم بوون لە كاتی دروستبوونی لافاوەكە و نەیانتوانیوە وەك پێویست گیان و سەروماڵی هاووڵاتییان بپارێزن،”
ئەو بەرپرسەی حكومەت دەشڵێت “سەرۆك كیم بە بەرپرسەكانی گووت دەبووایە لە هاویندا ڕێكارەكان بگیرانایەتە بەر بۆ ئەوەی ئەو لافاوە دروست نەبێت.”