محەممەد مەحموود- سۆران :
سبەی پێنجشەممە شایستە داراییەکانی وانەبێژانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ مانگی ٥ دابەشدەکرێت.
ئەسعەد غەفوور، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە ئیدارەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” سەبارەت بە شایستە داراییەکانی وانەبێژان بۆ مانگی ٥ ی ئەمساڵ، سبەی پێنجشەممە ٥- ٩- ٢٠٢٤ شایسته داراییەکانی وانەبێژانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بۆ هەریەک لەپەروەردەکانی قەزای ناوەندی سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان، رواندز، دابەشدەکرێت.