مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كەشناسیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرما دادەبەزێت و، هاوكات شارەزایەكی كەشناسی ئاماژە بەوە دەكات كە لە نیوەی ئەم مانگە ئەگەری یەكەم بارانبارینی ئەمساڵ هەیە .
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی راگەیاند “دوای 15ـی ئەم مانگە، ئەگەری هەیە یەكەم باران لە هەرێمی كوردستان ببارێت،”
دەشڵێت “دابەزینی پلەی گەرما بە درێژایی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و شەوان كەش و هەوا فێنك دەبێت.”
بەگوێرەی كەشناسیی هەرێمی كوردستان، پلەی گەرما سبەی لە ئیدارەی سۆران 38 پلەی سیلیزی و حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی دەبێت .