مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ڕاگەیاند كە پارەی قاسەی خزمێكی خۆیانی دزیوە و دواتر لە جێگایدا پارەی ساختەی داناوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر هاتووە “دوای تۆماركردنی سكاڵا لەلایەن هاووڵاتییەك، كەوا پارەی ناو قاسەی ماڵەوەی كە لە جۆری دۆلار بووە ساختە كراوە، بۆیە تیمەكانمان دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و دواتر لە ڕێگای كامێرای چاودێرییەوە، بۆمان دەركەوت كە خزمێكی دادخواز بە چەند جارێك پارەی ساختەی لە جێی پارە ئەسڵییەكە داناوە.”
دەشڵێت”تۆمەتبار دوای دەستگیركردنی، دانی ناوە بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ، ڕادەستی دادگا كرا.”