محەممەد مەحموود- سۆران :
زانکۆی سۆران بۆ ئەمساڵی خوێندن توانای وەرگرتنی زیاتر لە هەزار قوتابی هەیەو بەشی تازەش دەکاتەوە.
د. شێروان شەریف، سەرۆکی زانکۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئامادەكاری كراوە بۆ وەرگرتنی نزیكەی هەزار و ٥٠٠ سەد قوتابی لە بەشە جیاوازەكانی زانكۆی سۆران”.
سەرۆکی زانکۆی سۆران گوتیشی ” لە ئێستادا زانكۆی سۆران خاوەنی ٢٨ بەشی زانستییە لە چوارچێوەی پێنج فاكەڵتیدا و بۆ ساڵی نوێی خوێندنیش ئامادەكاری كراوە بۆ كردنەوەی دو بەشی نوێ كە ئەوانیش بریتین لە بەشی پەرەستاری لە فاكەڵتی زانست و بەشی زمانی عەرەبی لە فاكەڵتیی پەروەردە.