ڕۆژان قیاس_زاری كرمانجی:
ڕەزا سادقی، هونەرمەندی دیاری ئێرانی، بە گۆرانی (ئای فەلەك) هاوخەمی خۆی بۆ كوردانى ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەردەبڕێت.
رەزا لە پێگە فەرمییەكانیی خۆیدا رایگەیاند:” ئەم بەرهەمە پێشكەشە بە خەڵكی بەشەرەفی سنە و سیستان و بەلووچستان، وەك پشتگیرییەك بۆ خۆپیشاندانەكان و هاشتاگی بژی كورد، بژی ئێرانی”.
ئەو هونەرمەندە ئەوەشی وت:” داوای لێبوردنم هەیە لە كوردان و زمانی شیرینی كوردی، ئەگەر نەمتوانی بێت بە باشی ئەدای بكەم، بەڵام مەبەستی سەرەكیم لە گوتنەوەی ئەو گۆرانییە هاوخەمی و هاودەنگی خۆمە بۆ كوردان”.