زاری كرمانجی-سۆران
دوای بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دەستپێكردنەوەو بڕیاری پێدانی زەووی بە فەرمانبەران و چین و توێژەكانی هەرێمی كوردستان، شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی شارو شارۆچكەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەستاون بە رێكارەكانی دابین كردنی زەووی لە سەنتەری شارو شارۆچكەكان.
خەسرۆ ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران، موژدە خۆشەكەی بە فەرمانبەران و چین و توێژەكانی سنوورەكە ڕاگەیاند، لە تەرخانكردنی شوێن بۆ پێدانی زەووی بەو كەسانەی كە ڕێنماییەكان دەیانگرێتەوە.
بەگۆتەی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران، لە سنووری پێنج قەزای سنوورەكە نەخشەی دیاری كردنی زەووییەكان لە قۆناغی كۆتایی ئامادەكردندایە، تەنها لەسنووری قەزای مێرگەسۆر گرفتی نەبوونی زەووی هەیە بۆ ئەوانیش چارەسەری پێویست دەكرێت بۆ ئەوەی لەوەرگرتنی زەووی سودمەندبن.
ئاشكراشی دەكات: ” بەپێی كارتی زانیاری و شوێنی دانیشتنیان زەووی بۆ فەرمانبەران و چین و توێژەكان لەهەمان شوێنی نیشتەجێبوونیان تەرخان دەكرێت، كە هەزاران كەس لەوەرگرتنی ئەم پارچە زەویانەی حكوومەت سوودمەند دەبن و لەسەریان تاپۆ دەكرێن.