زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ سێشەممە دەستكرا بە چاككردنەوە و قیڕتاوكردنی بەشێكی دیكەی ڕێگای سەرەكی (سۆران-چۆمان) لە سنووری قەزای ڕواندز.
لەمبارەیەوە ئەندازیار خوسرەت سادق دری، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” پڕۆژەكە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە لایەن تیمەكانمان و لە سەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران جێبەجێ دەكرێت”.
گووتیشی: ” ئەم كارو پڕۆژە خزمەتگوزاریانەمان لە ڕابردوو ئێستاو داهاتووش بەردەوامیان دەبێت، لە پێناو نەهێشتنی ئاستەنگەكانی بەردەم هاتووچۆی هاووڵاتییان و شۆفێران.