زاری كرمانجی-سۆران
كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوونەتە جێگەی دڵخۆشی دانیشتووانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كە چەندین پڕۆژەی ستراتیژی لە دەڤەرەكە جێبەجێكراون و بەردەوامیشیان هەیە.
هەروەها ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە میانەی ڕاگەیاندنی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری، ئاماژەش بەوە كراوە: ” كە پڕۆژەی ڕیسایكلین لە چەند هەفتەیەكی داهاتوو بەردی بناغەكەی لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دادەنرێت و لە ماوەیەكی كورتدا دەچێتە خزمەت هاووڵاتییانەوە.