زاری كرمانجی-سۆران
عەقید شەماڵ دێواری حامد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” دوای ئەوەی لەسنووری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دیانا لەگەڕەکەکانی بانە و سەروچاوە و شەهیدانی ئازادی چەندین تاوانی دزی ئەنجام درابوون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرابوو، دوای ئەوەی لە بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران نوسینگەی دیانا و سۆران بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران، توانرا لەماوەیەکی کورت ( ٣ ) تۆمەتبار دەست نیشان بکرێن.
ئاماژەی بەوەشدا، بە تۆمەتبارەكان بەبڕیاری دادوەر دەستگیر کران و دوای لێکۆڵینەوە کردن لەگەڵیان دانیان نا بەتاوانەکە و بەپێی ماددەی ( ٤٤٣ ) لە یاسای سزاکان راگیراون و وەپێشتر چەند دزیەکی تریان ئەنجام داوە.
لەکاتی ڕوودانی هەر تاوانێک پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران.
١٤٤ – ئەم ژمارە پەیوەندی کردن پێیەوە بەخۆراییە بۆ هێلەکانی کۆرەک بەتەنها بەبێ كۆ=