پشتیوان کەریم- حاجی ئۆمەران :
دوای شەهیدکردنی ژینا ئەمینی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێران و ڕاپەڕین و خۆپیشاندانی هاووڵاتییان لە چەندین شاری ئەو وڵاتە، هاموشۆی گەشتیاران لە دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕووی لە کەمی کردووە.
لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەروازەی ناوبراو بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” چوون و هاتنی گەشتیاران بەردەوامی هەیە، بەڵام کەمێک لاواز بووە.”
سیروان حوسێن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هۆکاری کەمبوونەوەی ڕێژەی گەشتیاران بۆ خراپی بارودۆخی نێو ئێران دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت:” گرژییەکانی ئەم دوایەیی ئێران، هۆکارێک بووە بۆ کەمبوونەوەی گەشتیارن و بەراورد بە چەند مانگی ڕابردوو جموجۆڵی گەشتیاری لاواز بووە.”
ئەوەش دەڵێ :” هەر کەسێک بیەوێت لە ڕێگەی دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران گەشت بکات، لە ڕێگەی پاسپۆرتی کەسی ڕێنوێنی دەکەین.”