مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری بەشە خۆراكی هەولێر ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكاتەوە كە برنجی مانگی حەوت كۆن بێت و دڵنیايش بە هاونیشتمانییان دەدات كە برنجە تەنیا بۆنێكی ناخۆشی هەیە، لە كاتی لێناندا بۆنەكەی نامێنێت و بێ عەیبە .
دلێر عەبدولخالق، بەڕێوەبەری بەشە خۆراكی هەولێر، سەبارەت بە گلەیی بەشێك لە هاووڵاتییان بەوەی بەشە برنجی مانگی حەوت كۆنە و بۆنێكی ناخۆشی هەیە دەڵێت “برنجەكە نوێیە لە جۆری ئۆرۆگوای یە و لەگەڵ لێنانیدا بۆنەكەی نامێنێت.”
دەشڵێت “سێ جۆر لە برنجی (ئەمریكی، تایلەندیی و ئۆرۆگوای) لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە بۆ نێو سەبەتەی خۆراك دابین دەكرێت، ئەم جۆرەیان كە هاونیشتمانییان پێیان وایە بۆنی كۆنی لێ دێت، برنجەكە هەر خۆی بەو جۆرەیە و لە كاتی لێنان بۆنی نامێنیت.”






























































