مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
درەنگانی شەوی ڕابردوو لە مەفرەقی قەزای حاجیاوا ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، ئۆتۆمبێلێك ژن و پیاوێكی بە تەمەن كە هاوسەری یەكترن دەشێلێت، پیاوەكە كە ناوی (ئەبووبەكر ئاوەژێیی) ڕاستەوخۆ گیان لەدەست دەدات و هاوسەرەكەشی بە هۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی ڕاپەڕین لەمبارەوە ڕاگەیاند “لە ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری شێلان، ژن و پیاوێك كە هاوسەری یەكترن و دانیشتووی حاجیاوان گیانیان لەدەستدا، پیاوەكە تەمەنی 65 ساڵ بووە و ژنەكەش 60 ساڵ.”
































































