شەهلا رەشید- زاری كرمانجی :
ئیلناز ركابی، شاخەوانە بەردەكانی ئێرانی كە بە نوێنەرایەتی وڵاتی ئێران لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتی شاخەوانی ئاسیا لە كۆریای باشوور بەشداری كردبوو، بەبێ لەچك بەشداری لەم پێشبڕكێیەدا كرد، مەبەست لەم كارەش بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەكانی ئێران و قوربانییەكان بوو.
ئیلناز لەو پاڵەوانێتیەدا پلەی چوارەمی بەدەستهێنا، بەڵام ئەوەی زیاتر پێشوازی لێكراو ستایش كرا وێنەكانی بوون بە تایبەتیش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، یەكێك لە بەكارهێنەرانی تویتەر لابردنی حیجابەكەی بە”هەنگاوێكی بەنرخ و نایاب” ناوبرد.