زارى کرمانجى-خەلیفان:
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بڕی زیاتر لە ملیارێك و 780 ملیۆن دینار، دەست دەكرێت بە ئەنجامدانی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە، بۆ گوندەكانی دۆڵی بیاو لە قەزای خەلیفان، بەوەش كێشەی ئاوی خواردنەوەی ئەو گوندانە چارەسەر دەبێت.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ زارى کرمانجى گووتى: “لە پێناو چارەسەركردنی گرفتی كەمی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتوانی 10 گوندی سنووری قەزای خەلیفان، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قایمقامیەتى قەزای خەلیفان پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەكانی دۆڵی ئالانە لە قەزای خەلیفان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێت.”
ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو پڕۆژەیە لەسەر بودجەى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، بە بڕى زیاتر لە ملیارێك و 780 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت، بەوەش گرفتی كەمى ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی ئەم گوندانە چارەسەر دەبێت.”
































































