مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە ماوەی مانگی ڕابردوو 94 بەندكراو لە بەندیخانەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سێدارە دراون .
لە ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو هاتووە “لە ماوەی مانگی ئابی 2024، لانی كەم سزای سێدارەی 94 بەندكراو لە بەندیخانەكانی ئێران جێبەجێ كراوە،”
بەپێی ڕاپۆرتەكە 20 بەندكراوی كورد و 12 تورك و 9 بەلووچ و 8 بەندكراوی لوڕ و 14 ئەفغانی و یەك هاووڵاتی شاری كەركووك لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە سێدارە دراون .