مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوای ئەوەی منداڵێكی شەش ساڵان كە بە هۆی تەزووی كارەباوە، لێدانی دڵ و هەناسەی لەكار كەوتبوون و بە مردووی گەیاندرایە نەخۆشخانەی فێركاری كەركووك، پزیشك و كارمەندانی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكە لە ماوەیەكی كەمدا توانیان بە هۆی بەكارهێنانی ئامێری كارەبا لێدانی دڵی بۆ بگەڕێننەوە و گیانی ڕزگار بكەن .
دوێنێ منداڵەكە دوای دوو مانگ مانەوە لە نەخۆشخانە، بە تەندروستییەكی باش گەڕایەوە ماڵەوە.