محەممەد مەحموود- سۆران :
بەپێی ئاماری بنکەی ژیانی نوێ، بۆ پشکنینی هاوسەرگیری لە سۆران ، لە مانگی ئابدا زیاتر لە ٢٠٠ کەس چوونەتە نێو پڕۆسەی هاوسەرگیری و بەراورد مانگی ٧ ئامارەکە کەمیکردووە.
وریا محەممەدەمین، راوێژکاری کیمایی و بەرپرسی بنکەی هاوسەرگیری لە سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە ٨ ئەمساڵ ٢١٢ کەس پڕۆسەی هاوسەرگیریان ئەنجامداوە، بەراورد بە مانگی ٧ ئامارەکە کەمتر بووە، بە جۆرێک لە مانگی ٧ ، ٣٠٨ کەس پڕۆسەی هاوسەرگیریان پێکهێنابوو”.
بەرپرسی بنکەی هاوسەرگیری سۆران گوتیشی” جگە لەو کەسانەی بۆ پشکنینی خوێن بۆ پێکهێنانی هاوسەرگیری لە بنکەکەمان پشکنیان بۆ دەکرێت ، ئەو کەسانەی دێنە کوردستان و دەمێننەوە لە رێگەی نیشینگەکانەوە، لەو مانگە ١٨ کەس سەردانیان کردووین و پشکنینی خوێنیان بۆ کراوە.

































































