زاری كرمانجی – سۆران:
لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوو، وەزارەتی دارایی عێراق بەشێوەی جیا جیا پارەی بۆ مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە كردووە، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ خشتەی مووچە بڵاو دەكرێتەوە .
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی، كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” گەنجینەكان راسپێردراون ئامادەكاری بكەن بۆ دابەش كردنی مووچەی فەرمانبەران، ئەمڕۆ خشتەی مووچە بڵاودەكرێتەوە .
ئاشكراشی كرد:” دابەش كردنی مووچە دەكەوێتە سبەی سێشەممە، هەوڵدەدرێت لە چەند رۆژێكدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و هێزەئەمنییەكان دابەش بكرێت .
لە رابردوودا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، هەوڵی رژد دراوە بۆ چارەسەركردنی گرفتی مووچە لەگەڵ حكوومەتی بەغدا و مانگانە حكوومەتی ناوەند پابەند دەكرێت بە ڕەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان .
































































