مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
پزیشكی داد ڕاگەیاند لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ، 421 حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی تۆماركراون كە لە نێویاندا 94 پیاو هەن.
پزیشكی دادی عێراق لە ئامارێكدا ڕایدەگەیەنێت “ئەمساڵ دەستدرێژی بەرامبەر ژنان و كچان زیاتر بووە و لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو 327 حاڵەتی توندوتیژی و دەستدرێژی بۆ سەر ژنان و كچان ئەنجامدراوە و 94 حاڵەتیش بەرامبەر بە پیاوان ئەنجامدراوە.”
دەشڵێت “ئەو كەسانەی قوربانی توندوتیژی و دەستدرێژی سێكسین، لەلایەن تیمێكی تایبەتمەند لە پزیشكی دادوەری مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، بۆ ئەوەی كاریگەری رووداوهكه و فشاری دەروونی لهسهريان كەمتر بكرێتەوە و بە زوویی تێكەڵاوی كۆمەڵگە ببنەوە.”