زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ 1ی ئەیلوولی 2024 لەوەرزێكی نوێدا زانكۆی سۆران پێشوازی لە قوتابیان كرد بۆ خوێندنی ساڵی (2024-2025) كە ساڵانە ئەم زانكۆیە پێشەنگ بووە لە زوو دەست پێكردنەوەی خوێندن بە بەراورد بە هەندێ لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.
بەپێی زانیاری بەدواداچوونەكانی یەك باس، 28 باڵەخانە بۆ بەشە ناوخۆییەكانی قوتابیان بەكرێ گیراون لەسەر خەرجی زانكۆی سۆران، تایبەت بۆ ئەو قوتابیانەی لە شوێنە دوورە دەست و شارەكانی دیكە بۆ خوێندن ڕوو لەم زانكۆیە دەكەن”.
لەگەڵ ئەوەشدا ڕاگەیاندنی زانكۆی سۆران بڵاوی كردەوە كە هەوڵدراوە لە سەرجەم بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆ مەرجی سەلامەتی تێدابێت و زیاتریش ڕێنماییەكانی بەرگری شارستانی پەیڕەو كراون لە پێناو پاراستن و سەلامەتی قوتابیان.
هەروەها ڕاگەیاندنی زانكۆی سۆران ئاماژەی بەوەش كردووە ” ئامادەكاریش كراوە بۆ وەرگرتنی ژمارەیەكی زۆری قوتابی نوێ لەسەرجەم بەشەكانی زانكۆی سۆران بۆ خوێندنی ئەمساڵ، سەبارەت بە كۆتا نمرەی وەرگرتنیش چاوەڕوانی ڕێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستین.