زاری كرمانجی-سۆران
قائیمقامی قەزای خەلیفان بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ 10 گوندی دۆڵی ئاڵانە لە سنوورەكەمان داندرا، پڕۆژەكە لە قۆناغی ئامادەكارییەكاندایە و دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت و بە تەواو كردنی گرفتی كەمی ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی ئەم گوندانە چارەسەر دەبێت”.
مەغدید عەریف ئەحمەد گووتیشی: ” گوژمەی پڕۆژەكە بریتییە لە (1,780,000,000) لەلایەن كۆمپانیای “پاشای گەورە ” بەشێوەیەكی بەلێندەرایەتی جێبەجێ دەكرێت.