پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
سەرباز باڵەكی: سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران، ئەمڕۆ دوو شەممە، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” نرخی عەیارەكانی زێڕ و ئۆنسە لە ئیدارەی سۆران بەراورد بە دوێنێ گۆڕانكاری بەسەردانەهاتووە تەواوی مسقاڵەكانی زێڕو ئۆنسە بە جێگیری ماونەتەوە ”.
نرخی سەرجەم عەیارەكانی زێڕیش بەم شێوەی خوارەوەیە:.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 24= 402,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕعەیار 22= 369,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 21 =352,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 18= 302,000 دینارە.
هاوكات : نرخی یەك ئۆنسەی زێڕیش لەبازاڕەكانی جیهاندا 1650 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .