مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
فیلمی (ژیانی بزنەكە)، باس لە چیرۆكی ژیانی هاووڵاتییەكی هیندی دەكات كە بە مەبەستی كاركردن ڕوو لە وڵاتی سعوودیە دەكات، بەڵام لەلایەن شێخێكی سعوودی دەبرێتە بیابانێكی سەختی دوور لە شارەكان و حوشتر و مەڕ و بزنی پێ بەخێو دەكات،
هاووڵاتییە هیندییەكە لەلایەن شێخەكەوە وەك كۆیلەیەك هەڵسوكەوتی لەگەڵ دەكرێت و لە سەرەتاییترین مافەكانی بێ بەش دەكرێت، لە بیابانەكە سەختی زۆر دەبینێت و لەلایەن شێخەكەشەوە بەردەوام ئەشكەنجە دەدرێت، بۆیە لە كۆتایی دا بڕیاری ڕاكردن دەدات .
فیلمەكە، كاردانەوە و تووڕەیی سعوودییەكانی بەدوای خۆیدا هێنا و بە توندی دژی وەستاونەتەوە و دەڵێن”هەرگیز ئەوە ڕەوشتی شێخەكانی ئێمە نییە، كە بەو شێوەیە مامەڵە و هەڵسوكەوت لەگەڵ هاووڵاتییانی هیندستاندا بكەن، سیناریۆی فیلمەكە ئامانجی ناشیرینكردنی ڕوخساری هاووڵاتییانی ئێمەیە.”
فیلمەكە لەلایەن (نێت فلێكس)ەوە بەرهەمهێنراوە و لە كاتی نمایشكردندا لەلایەن بینەرانەوە پێشوازییەكی باشی لێ كراوە. بەڵام سعوودییە بایكۆتی نێتفلێكسی كردووە و داواكارن بە زووترین كات فیلمەكە بسڕێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا داوای لێبوردن لە گەلی سعوودیە بكەن.