مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لەبەردەم یەكێك لە هۆتێلەكانی ئیستەنبوڵ، چەند كەسێك بە چەقۆ هێرش دەكەنە سەر سێ هاونیشتمانیی خەڵكی كەلەكچی سنووری پارێزگای دهۆك و یەكێكیان دەكوژن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، 1ی ئەیلوولی 2024، سێ هاووڵاتیی دانیشتووی ناحیەی كەلەكچی لە سنووری پارێزگای دهۆك كە بە مەبەستی گەشت لە توركیا بوون، لەبەردەم هۆتێلی زووریچی ئیستەنبوڵ، لەلایەن 10 كەسەوە هێرشیان دەكرێتە سەر و یەكێكیان بە ناوی (حەكیم لوقمان) كە كاری بازرگانیی ئۆتۆمبێل دەكات بە چەقۆ دەكوژن.
یەكێك لە كەسوكاری حەكیم ی كوژراو باس لەوە دەكات “هۆكاری دروستبوونی شەڕەكە تهنيا لهسهر ئهوه بووه كه ئهوان به كوردى قسهيان كردووه و پۆلیسی ئیستەنبوڵیش هیچ ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو نەكردووەتەوە.”
دەشڵێت “حەكیم و براكەی، لەگەڵ ئامۆزایەكیان، بە مەبەستی گەشت ماوەی چەند ڕۆژێكە لە ئیستەنبوڵن، بەڵام بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ زیاتر لە 10 كەس بە شەڕ هاتوون و تا ئێستاش كەسیان دەستگیر نەكراوە و هەڵاتوون.”