مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەركردەیەكی حەشدی شەعبی هەڕەشە لە حكومەتی عێراق دەكات و دەڵێ دەوڵەتەكە ڕادەگرم ئەگەر دەست بۆ مووچەی حەشدی شەعبی ببەن.
هەڕەشەی ئەو سەركردەیەیی حەشد دوای ئەو دەنگۆیانە دێت كە باس لە ڕاگرتن و بڕینی مووچەی حەشد دەكرێت لە لایەن حكومەتی عێراقەوە.
عەبدولعەزیز محەممەداوی ناسراو بە (ئەبوو فەدەك) سەرۆكی ئەركانی دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیاندراوێكدا هۆشداری بە حكومەتی عێراق دەدات و دەڵێت “دەست بۆ مووچەی حەشدی شەعبی ببەن و بیبڕن، دەوڵەتی عێراق ڕادەگرم.”
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە بەراورد بە مانگەكانی ڕابردوو مووچەی حەشدی شەعبی دواكەوتووە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش وا بڵاوكراوەتەوە كە لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە مووچەیان بە یەكجاری ڕاگیراوە .
































































