زاری كرمانجی-سۆران
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری كرمانجی گووت: ” لە چوارچێوەی گرنگیدان بە بواری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بە بڕیاری هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دوای ڕاسپاردنی قائیمقامەکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ جووتیاران و ئاژەڵداران، دەستكرا بە پاككردنەوەی ڕێگاكانی گوند و ڕەزو باخەكانی سنوورەكە”.
گووتیشی: ” پاككردنەوەی ئەم ڕێگایانە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بوو، بەردەوامیش دەبین لە پێناو خزمەتكردن بە هاووڵاتییان.