شەهلا ڕەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی گیادەرمان، دەڵێت” ئەو ئاوەی كە دەخۆنەوە دەتوانن تێكەڵەیەك لێی دروست بكەن هەم بەتام هەمیش بەسوودترە بۆ خواردنەوە.
د. بەدر سورچی، پزیشكی پسپۆڕی گیادەرمان و مامۆستای زانكۆ، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” خواردنەوەی ئاو ڕۆژانە سوودێكی زۆری هەیە و بۆ ئەوەی زیاتر لێی سوودمەند بن دۆلكەیەكی شوشە یان ترمزێك پڕ ئاو بكە و دوو لیمۆ، دوو خەیار، كەمێك كەرەوز، نەعنا، پۆنگ و ڕیحانە، ئەم سەوزەواتانە مەرج نییە هەموویان تێكەڵ بكەیت، دەتوانیت بە دڵی خۆت یەك لەوان تێكەڵی بكەی، پارچیەك زەنجەبیل و یەك كەوچك سركەی سێوی سروشتی، هەموو ئەمانە شەو بخەرە ناو ئاوەكەوە، دواتر ڕۆژی پاشتر لە بەیانی تا ئێوارە تەنها لەم ئاوە بخۆرەوە، پێكهاتەكان ڕۆژانە ئامادە بكەن.
ئەم پزیشكە پسپۆڕە، ئاشكراشیكرد” خواردنەوەی ئاو و تێكەڵكردنی لەگەڵ ئەو شتانەی كە ئاماژەمان پێكردن بریتین لەمانەی خوارەوە:
-پاككەرەوەیە بۆ گورچیلەكان لە ڕەمل و هەوكردن.
-ڕیخۆلە پاك دەكاتەوە لە هەوكردن.
-كەمكردنەوەی چەوری خوێن و بۆڕیەكانی دڵ.
- بەهێزكردنی بەرگری لەش.
- جەستە لە مادە ژەهراوییەكان خاوێن دەكاتەوە.
- ئارامبەخشە