زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” مووچەی خانەشینانی هەرێم هاوتای مووچەی خانەنشینانی عێڕاق كراوەو لەم مانگە جێبەجێ دەكرێت.
سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران، گووتیشی: ” دەستكراوە بە ئامادەكردنی لیستی خانەنشینان بە هەمان شێوازی لیستی مووچەی خانەنشینانی عێڕاق، بەمەش مووچەكانیان زیاد دەبێت و لە مانگی حەوت بە سیستەمی نوێ مووچەكانیان وەردەگرن”.
بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران، ئاشكراشی دەكات: ” پیشوتر 7% لێبڕین لە مووچەی فەرمانبەران دەكرا بۆ خانەنشین بوونیان، بەڵام بۆ ئەمەش هەمان سیستەمی حكومەتی عێڕاق پەیڕەو كراوە، كە مانگانە 10% لە مووچەكانیان دەبڕدرێت.