زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری خانەنشینانی سۆران دەڵێت: ” لیستی مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینان بە هەمان شێوازی مانگەكانی پێشوو نێردراوە بۆ بانكەكان، تەنها داوای ڕەسیدمان لێكراوە، بۆ نموونە ئەگەر مووچەی خانەنشینان هاوتای خانەنشینانی عێڕاق بكرێت، ئایا جیاوازەی پارەكە چەند دەبێت.
یاعقوب ئەحمەد، بەڕێوەبەری خانەنشینانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” هەر ڕێنماییەكی نوێمان بۆ بێت سەبارەت بە موچەی خانەنشینان، دەست دەكەین بە جێەجێكردنی، سەبارەت بە مووچەی مانگی حەوت بە هەمان شێوازی مانگەكانی پێشوتر لیستەكانمان ڕەوانە كردوون بۆ بانكەكان، بەڵام ئەگەر بڕیاری گۆڕانكاری هەبێت لە زیادكردنی مووچەی خانەنشینان، چەند ڕۆژێكمان پێویست دەبێت تا دووبارە گۆڕانكاری لە لیستەكە بكەین”.
گووتیشی: ” تەنها داوای ڕەسیدمان لێكراوە، بۆ نموونە ئەگەر مووچەی خانەنشینان هاوتای خانەنشینانی عێڕاق بكرێت، ئایا جیاوازەی پارەكە چەند دەبێت، بۆ ئەوەی ڕێژەكە بدەینە بانكەكانی سنوورەكەمان.