زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
ناوەندی وەرزش و لاوانی مێرگەسۆر دوو خولی جیاواز بۆ گەنج و لاوانی سنووری ناحیەی پیران دەكاتەوە.
هێرش ڕەشید، بەرپرسی ناوەندی وەرزش و لاوانی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: لە مانگی نۆ خولی دروومان و خولی كۆمپیۆتەر بۆ گەنج و لاوانی سنووری ناحیەی پیران دەكەینەوە.
بەرپرسی ناوەندی وەرزش و لاوانی مێرگەسۆر، دەشڵێ: ئەو دوو خولە بە پاڵپشت و هاوكاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەبن.

































































