پەرلەمانتارێكی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پەڕەی تایبەتی خۆ لە فیسبوك نووسیویەتی ” یەكێتی نەك هەولێر وەرناگرێتەوە، بەڵكو ئەوە هەولێرە كە یەكێتی وەرناگرنەوە”.
سیپان شێروانی نووسیویەتی ” یەكێتی لە هەموو ژیانی خۆی تەنیا دوو ساڵ حوكمی هەولێری كردووە ئەویش بە پاڵپشتی هێزێكی هەرێمی، بەڵام بەقەد دوو سەددە دزی و جەللادی و چەتەگرایی ئەنجامداوە، بۆیە خەڵكی هەولێر هاتنی هێزێكی پیس بۆ دەركردنی پیسترینەكان لە ٣١ی ئاب بە گەورەترین دەسكەوت دەزانن! “
زیاتر ئاماژەی بەوەداوە ” ٣١ی ئاب لای هەولێرییەكان پیرۆزە، ئەگەر لەبەر ئەو خزمەتگوزاری و ئارامی و پێشكەوتنانەش نەبێت كە پارتی لەدوای ٣١ی ئاب پێشكەشی هەولێری كردووە، بەڵكو كۆتایی هێنان بە دزی و جەردەیی و پاتاڵ و كوشتاری سەردەمی حوكمی یەكێتی كافییە كە شانازی بە ٣١ی ئابەوە بكەین”.
ئەو پەرلەمانتارە لە كۆنتایی قسەكانیدا دەڵێت ” یەكێتی نەك هەولێر وەرناگرێتەوە بەڵكو ئەوە هەولێرە یەكێتی وەرناگرێتەوە، چونكە حوكمی یەكێتی لە ٩٥،٩٦ وایكردووە هەولێرییەكان دەڵێن دەركراوەكان دەركراون مەگەر یەك ملیۆن ساڵیتر بێنەوە هەولێر”.